ئەردۆغان: نەتانیاهۆ ململانێ لە ناوچەكە فراوان دەكات و هیتلەری ئەم سەردەمەیە

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە کۆبوونەوەی وڵاتە ئیسلامییەکان بۆ پشتیوانی لە ئێران رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، وتارێکی زۆر توندیژی دژ بە ئێسرائیل خوێندەوە،و  نەنەنیاهۆی بە هێتلەر ناو برد و وتی" بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە دوژمنكارانەیە دەكەین كە ئیسرائیل دەیكاتەسەر ئێران ".

ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا رایگەیاند" هەڵوێستی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی هاندەری ئیسرائیلە لە هێرشەكەیدا بۆسەر ئێران، ئیسرائیل هەوڵی دروستكردنی كۆسپ دەدات لەبەردەم دانوستانە ئەتۆمییەكانی ئێراندا". 

ناوبراو جەختی لەوەکردەوە کە نەتانیاهۆ ململانێ لە ناوچەكە فراوان دەكات و گەورەترین بەربەستە لەبەردەم ئاشتی ناوچەییدا.

وتیشی" چارەسەری دوو دەوڵەت كلیلی كۆتایهاتنی سەرجەم كێشەكانە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، پیلانگێڕیی و سیستەمێكی نوێ هەیە كە هاوكاتە لەگەڵ یادی ١٠٠ ساڵەی سایكس پیكۆدا، ئێمە رێگە بەمە نادەین" .

سەرۆکی تورکیا ئاشکرای کرد کە دەبێت بەر بە سیاسەتە فراوانخوازییەكانی ئیسرائیل بگیرێت وجەختی کردەوە کە گەشبینن بەوەی ئێران سەردەكەوێت. 

ئەردۆغان دەشڵێت" ئێمە لە توركیا رێگە بە دروستكردنی سیستەمێكی نوێی سایكس پیكۆ لەناوچەكەمان نادەین كە سنورەكانی بە خوێن كێشرابێت".




PM:01:21:21/06/2025