عەباس عێراقچی: ئەمریکا لە یەکەم ڕۆژەوە ڕاستەوخۆ بەشداریی لە جەنگ کردوە

لەسەر داوای وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوی هاریکاری ئیسلامی لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، داواش دەکات، ڕاگەیەنراوێكی توند بۆ سەرکۆنەکردنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل دەربکرێت. 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ئیستەنبوڵە، داواش دەکات، ڕاگەیەنراوێكی توند و یەكلاکەرەوە بۆ سەرکۆنەکردنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل دەربکرێت. 

عێراقچی لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە کردوە"کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوەکە، پێشتر پلانی بۆدانرابو، بەڵام لەبەرچاوگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل داوایان کردوە، کۆبونەوەیەکی تایبەت لەو بارەیەوە بکرێت". 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە عێراقچی لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشداربو و و ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی هاریکاری ئیسلامی و سەرۆك کۆماری تورکیا کۆببێتەوە. 

عەباس عێراقچی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تورکیا، ڕایگەیاند" هێرشەکانی ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکایە و خودی ئەمریکا لە یەکەم ڕۆژەوە بەشدارە لەو شەڕەی توشی وڵاتەکەیان بووە، دەشڵێت" لەژێر هیچ فشارێكدا، سازش لە مافەکانیان ناکەن و مافی بەرگریکردن لە خۆیان بەکار دەهێنن". 




PM:01:49:21/06/2025