میدیایەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌سیتنامه‌یه‌ك و سێ جێگره‌وه‌ی خۆی بۆ پاش كوشتنی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دیاریكرد كه جێگره‌وه‌كانیشی له‌كه‌سانی سیاسی و سه‌ربازی پێكهاتون.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەکانییەوە ئاشکرای کرد، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران کە لە ئێستادا له بنكه‌یه‌كدا وه‌ك شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی جێگیركردوه.
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە خامنەیی لە ئێستادا نەک تەنها به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌خشیوه به سوپای پاسداران، ئامادە کاری کردەوە بۆ دیاریکردنی کەسانی جێگرەوەی لە ئەگەری کوژرانی لە لایەن ئیسرائیلەوە و وه‌سیتنامه‌یه‌ك وسێ جێگره‌وه‌شی بۆ ئەو مەبەستە دیاریكردوە كه لە کەسانی سیاسی و سه‌ربازی پێكهاتوون .
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز لە زاری سەرچاوەکانییەوە دەشڵێت" خامنه‌یی به وریاییه‌وه له كوشتنی خۆی ده‌ڕوانێت و ئێستا زیاتر له ڕێگه‌ی یاریده‌ده‌رێكی متمانه‌پێكراوه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی قسه ده‌كات، په‌یوه‌ندییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیشی راگرتوه بۆئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی قورس‌تر بێت".