بەرپرسێکی باڵای ئێران گۆڕینی سیاسەتی هەڵدانی موشەک لە لایەن ولاتەکەیەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت" لە ئێستادا ئێران سەرنجی لەسەر بە ئامانجگرتنی شوێنە هەستیارەکانی ئیسرائیلە".
کەناڵی "سی ئێن ئێن"ـی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانییەوە رایگەیاند" سوپای پاسداران بەم دواییانە سیاسەتی هەڵدانی موشەکی بەرەو ئیسرائیل گۆڕێوە و چەندایەتی بە کوالێتی گۆڕیوەتەوە".
بەرپرسەکە دەشڵێت" ئێستا لە جیاتی ئەوەی ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆری مووشەک بهاوێژنە ئیسرائیل، ژمارەیەکی کەمی مووشەکی کوالیتیی بەرز بۆ بە ئامانجگرتنی شوێنی ستراتیژی بەکار دەهێنن. ئەمەش لە ڕووی سەربازییەوە زۆر باشترە".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ئیڤی دیڤرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبو، لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگ، ئێران زیاتر لە ٤٥٠ موشەکی بالیستی و سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانـی ئاراستەی تەلئەبیبی پایتەخت و چەندان شوێنی دیکەی ئیسرائیل کردووە، کە بووەتە هۆی کوژرانی ٢٥ کەس و برینداربونی نزیکەی ٨٠٠ کەسی دیکە.