ترمپ هێرشیکردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند" هێرشمان کردە سەر بنکەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران".
 
ئەم بەرەبەیانییە ٢٢ ی حوزەیران کتوپڕ ئەمەریکا ئەوەی چاوەڕواندەکرا کردی و هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و رایگەیاند" هێرشەکەمان زۆر سەرکەوتوو ".

هەرەوەها بۆ پێشاندانی سەلامەتی فڕۆکەوانەکانیان ئاماژەی بەوە کرد کە فڕۆکەکانیان ئاسمانی ئێرانیان جێهێشتووە و هێرشەکانیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە.
 
لە بارەی بۆردومانەکەوە وتیشی"بارێکی تەواو لە بۆمب خرایە خوارەوە بۆ سەر بنکە سەرەکییەکە، فۆردۆ. هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی لە رێگای گەڕانەوەدان بۆ نیشتمان".
 
دەشڵێت، "هیچ سوپایەکی دیکە لە جیهاندا نییە کە بتوانێت ئەمە بکات. ئێستا کاتی ئاشتییە".
 
دەقی پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپ لە ترووس سۆشیەڵ: ئێمە هێرشە زۆر سەرکەوتووەکەمان بۆ سەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران تەواو کرد، کە فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانیان لەخۆگرتبوو. هەموو فڕۆکەکان ئێستا لە دەرەوەی ئاسمانی ئێرانن. بارێکی تەواو لە بۆمب خرایە خوارەوە بۆ سەر بنکە سەرەکییەکە، فۆردۆ. هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی لە رێگای گەڕانەوەدان بۆ نیشتمان.

سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ جەختکردنەوە لە پیرۆزبایی لە جەنگاوەرە ئەمریکییەکانمان دەکەین و وتی"هیچ سوپایەکی دیکە لە جیهاندا نییە کە بتوانێت ئەمە بکات. ئێستا کاتی ئاشتییە!". 
بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٢ ی حوزەیران کاتزمێر ٢:٥٠ ئەمەریکا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستپێکرد و گوڕزێکی کوشندەی ئاراستەی دامەزراوەی فۆرۆ و نەتەنز و ئەسفەهان کرد.





AM:04:44:22/06/2025