وەزیری دەرەوەی ئێران: بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی ئەمریکا هەموو بژاردەیەکمان لەبەردەستە

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا، بە پەلە کۆبێتەوە.

عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند"ئەمریکا بە پەلاماردانی دامەزراوە ئەتۆمیەکانی وڵاتەکەیان، پێشێلێکارییەکی مەترسیداری رێککەوتننانە نێودەوڵەتیەکانی کرد و تارانیش مافی خۆیەتی بەپشتبەستن بە رێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکان پەنا بۆ گشت بژاردەکان بەرێت لەبەرگریکردن لەسەروەری و بەرژەوەندی گەلەکەیدا."

وەزیری دەرەوەی ئیران داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، کۆبونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئەو گورزە ئاسمانیانەی لەلایەن ئەمریکاوە لەدامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەیان وەشێنراوە.

عێراقچی جەختی لەوەش کردوەتەوە، هەریەک لەئەمریکا و ئیسرائیل بەرپرسیارن لەو هێرشە نایاساییانەی کە کراونەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.




PM:02:06:22/06/2025