مەسعود پزیشکیان: بێتوانایی ئیسرائیل بوە هۆی ئەوەی ئەمریکا بێتە ناو جەنگەکەوە

سەرۆک کۆماریئێران رایگەیاند"  ئەمریکا هۆکاری سەرەکیی کردەوە دوژمنکارانەکانی رژێمی زایۆنییە دژی ئێران، وتیشی"بێتوانایی ئیسرائیلبوە هۆی ئەوەی ئەمریکا بێتە ناو جەنگەکەوە".

مەسعود پزیشکیان،سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی کۆبونەوەی کابینەکەی، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمریکای بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند" ئەم دەستدرێژییە نیشانی دا کە ئەمریکا، هۆکاری سەرەکیی کردەوە دوژمنکارانەکانی رژێمی زایۆنییە دژی ئێران.

ئاماژەی بۆئەوەش کردەوەوە هەر چەندە ئەمریکا سەرەتا هەوڵی دا ڕۆڵی خۆی لەوجەنگەدا بشارێتەوە، بەڵام دوای وەڵامی یەکلاکەرەوە و رێگریکارانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بێتوانایی ئاشکرای رژێمی زایۆنی، ناچار بوو خۆی بهێنێتە گۆڕەپانەوە."

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کردەوە، سەرەڕای ئەو زیان و کوژرانی فەرماندە و زانا و خەڵکی ئێران کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کەوتوەتەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە، ناکۆکییەکان وەلا بنرێن و توانای مەزنی گەل بەکار بهێنرێت.

پزیشکیان دوپاتیشیکردەوە" گەلی ئێران چەندین جار نیشانی داوە کە بۆ پاراستنی ئاو و خاکی ئەم نیشتمانە لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکەن".




PM:05:00:22/06/2025