وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریدا لەوەی هەر كاردانەوەیەكی ئێران خراپترین هەڵەدەبێت تاران ئەنجامی بدات."، دەشڵێت" پێویستە چین نەهێڵێت ئێران گەرووی هۆرمز دابخات".
ماركۆ ڕۆبیۆ ، لەدیدارێكدا لەگەڵ تۆڕی فۆكس نیوز ، جەختی كردەوە لەوەی لەئێستادا جیهان پارێزراوتر و سەقامگیرترە بەراورد بە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ، وەك ئاماژەیەك بۆ هێرشە ئاسمانیەكانی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران.
وتیشی" تائێستا دەرگای دیالۆگ كراوەیە و واشنتۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی نوێ و هێشتا پێشنیارەكەیان ماوە، بەڵام ئێران ناتوانێت دۆناڵد ترەمپ بخەڵەتێنێت و كێشەی ئەتۆمی ئێران بەدانوستان لەگەڵ ئەمریكا چارەسەر دەبێت، ئاماژەی بەوەكرد وڵاتەكەی هەوڵی گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران نادات".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسی لەوەكرد ئەگەر بریكارەكانی ئێران هێرشیان بكەنەسەر ئەوا تەنیا بەرەنگاریان نابنەوە، بەڵكو لێپرسینەوە لە ئێران دەكەن و ئەو وڵاتە لەپشتەوەی هەمو كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوەیەدەشڵێت" پێویستە چین نەهێڵێت ئێران گەرووی هۆرمز دابخات".