سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" وڵاتەکەی بۆمبی ئەتۆمی لە ئێران لەناوبردووە و شەوی ڕابردووش دەستکەوتێکی گەورەی بەدەستهێناوە".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوێنێ سەرکەوتنێکی سەربازی ئێجگار بەهێزمان لە ئێران بەدەستهێنا".
ترەمپ دەشڵێت" تارانمان لە بۆمبی ئەتۆمی بێبەشکردووە و ئەگەر بتوانن بەکاریان دەهێنا".
لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، سوپاسی ترەمپی کرد بۆ ئەم هەوڵە هاوبەشە و وتی" لەگەڵ ئەمریکا دەستکەوتی بێ وێنەمان بەدەستهێناوە، وتم ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین و ئەوەش ئەوەیە کە ئەمڕۆ دەیکەین".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشیکردە سەر بنکەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران.