"ئیسرائیل هێرشیکردوەتە سەر ٢٠٠ شوێنی تاران"

پارێزگاری تاران ڕایدەگەیەنێت" ئیسرائیل لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا هێرشیکردۆتە سەر زیاتر لە ٢٠٠ شوێنی پارێزگای تاران". 

محەمەد سادق موتەمەدییان پارێزگاری تاران، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕاگەیاند" ئیسرائیل لە سەرەتای هێرشەكانیەوە بۆ سەر ئێران، زیاتر لە ٢٠٠ شوێنی لە پارێزگای تارانی پایتەخت كردوەتە ئامانج و هێرشیكردوەتە سەریان". 

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا کاردەکەن بۆ وەرگرتنەوەی قوربانییەکان و هەڵسەنگاندنی ورد بۆ قەبارەی زیانەکان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش سوپای ئەمریکا هێرشیکردە سەر بنکەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران. 



PM:11:11:22/06/2025