سوپای ئیسرائیل زیندانی ئێڤینی تارانی بوردومان کرد و بەو هۆیەشەوە بەشێک لە شوشە و پەنجەرەکانی ئەو زیندانی زیانی پێی گەیوە و کارەباش پچڕاوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی حوزەیران سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە کە هێرشیان بۆ سەر زیندانی ئێڤینی تاران ئەنجام داوە.
بە گوێرەی میدیای ئێڕانی بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانییەکە، کارەبا پچڕاوە و پەنجەرەکانی سەرجەم هۆڵەكانی زیندانەکە و بنکەی تەندرووستییەکە زیانیان بەرکەوتووە.
زیندانی ئێڤین لە ساڵی ١٩٧٢ەوە دروستکراوە و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ١٥هەزار زیندانی تێیدا راگیرابێت و لەو سالانەدا وەک یەکێک لە سیماکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئازار و ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی رۆڵی گێراوە