سکرتێری گشتیی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دووپاتی کردەوە، نابێت ڕێگە بە ئێران بدرێت، برەو بەچەکی ئەتۆمیی بدات و پشتوانیش بۆ ئیسرائیل دوپات دەکاتەوە..
ئەمرۆ مارک ڕۆتە - سکرتێری گشتیی ناتۆ لەکۆبونەوەی باڵای رێکخراوەکەیان کە لە شاری لاهای بەرێوەچو، رایگەیاند" هاوپەیمانان ماوەیەکی زۆرە لەسەر ئەوە کۆکبوون کە نابێت رێگە بە ئێران بدرێت، برەو بەچەکی ئەتۆمی بدات" و وتیشی" بۆ چەندین جار داوا لە تاران کراوە، رێز لە پابەندبوونی خۆی لە رێککەوتننامەی قەدەغەی بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی بگرێت".
ڕۆتە راشیگەیاند" لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە، ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا بەشدارە و پشتیوانی لە روسیا دەکات و فرۆکە درۆنەکانی ئەو وڵاتە ڕۆژانە هاوڵاتییانی بێ تاوانی ئۆکرانی لە شارو شارۆچکەکان دەکوژن بەبێ هیچ رێزگرتنێک لەژیان و لەهەمان کاتیشدا پشتیوانیکردنی خۆیان بۆ ئیسرائیل لە دژی ئێران دوپات کردەوە.
هەر ئەمڕۆش لە کۆبونەوەکەی ناتۆدا، بەشداربوان رێککەوتن لەسەر زیادکردنی توانای بەرگریی ئاسمانی بۆ پێنج هێندە بۆ ئەوەی بتوانن بەرەنگاری هەڕەشەکان ببنەوە...