ئەمڕۆ دووشەممە قەتەرڕایگەیاند کە هاتوچۆی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە چوارچێوەی پابەندبونی دەوڵەتی قەتەر بە سەلامەتی هاوڵاتیان و دانیشتوان و سەردانکەرانی وڵاتەکەی، دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان ڕاگرتنی کاتی هاتوچۆی ئاسمانی لە ئاسمانی وڵاتەکەدا ڕادەگەیەنن".
ئەوەشی خستەڕوو، ڕاگرتنی كاتی گەشتە ئاسمانیەكان، وەک بەشێکە لە کۆمەڵێک ڕێکاری خۆپارێزی کە بە پشتبەستن بە پێشهاتەکانی ناوچەکە گیراوەتەبەر.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شایەتی هەڵکشانی سەربازی نێوان ئێران و ئیسرائیلە کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی حوزەیرانەوە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاڵوگۆڕ دەکەن و تا ئەمڕۆش بەردەوامن.