ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە
هێرشی موشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر دەستیپێکرد.
سوپای پاسدارانی ئێران، کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سوپای پاسداران هیرشێكی مووشەکی وێرانكەری كردووەتە سەر بنكەی عودەیدی قەتەری كە بارەگای هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكای تێدا نیشتەجێن".
لای خۆشییەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە" لە ئەگەری هێرشی ئێران سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عێراق کارا کراوە کە بارەگای هێزەکانی ئەمریکای لێیە".
ئەوەشی خستەڕوو، لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوێت و بەحرێنیش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
هەروەها وەزارەتی بەرگری قەتەر ئیدانەی توندی خۆی بۆ هێرشی سەر بنکەی ئاسمانی عودەیدی دەردەبڕێت و دەڵێت" بەرگری ئاسمانی ڕێگری لە هێرشێکی مووشەکی کرد کە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی کردە ئامانج".