سعودیە: هێرشەکانی ئێران بۆسەر قەتەر پێشێلکارییەکی ئاشکرا و ناڕەوایە

شانشینی سعوودیە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر قەتەر شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە" ئەو هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە". 

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" شانشینی سعودیە ئەو دەستدرێژییەی ئێران بۆ سەر دەوڵەتی قەتەر دەستیپێکردووە، ئیدانە دەکات کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی دراوسێیەتی باش پێکدەهێنێت، ئەمە قبوڵکراو نییە و لە هیچ هەلومەرجێکدا ناتوانرێت بە ڕەوا ببینرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، هاودەنگی و پشتگیری تەواوی خۆی بۆ قەتەر دووپاتکردەوە و هەموو تواناکانی خۆی بۆ پشتگیریکردنی قەتەر لە هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەیگرێتەبەر جێگیر دەکات.



PM:09:49:23/06/2025