وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێران ئاگربەستی پێشێل کرد

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند" ئێران ئاگربەستی پێشێل کردوە و میدیای فەرمیی ئێرانیش رەتی دەکاتەوە دوای راگەیاندنی ئاگربەست، موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کرابێت...

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە" دەستنیشانکردنی ئەو موشەکانەی لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل هاوێژران، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەندین ناوچەی ئیسرائیل لێدراوە".

لای خۆشییەوە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند" ئێران ئاگربەستی پێشێل کردوە و بەو هۆیەشەوە فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردوە، وەڵامی ئەو پێشێلکردنە ئاشکرایە بە هێرشی توند بۆ ناو دڵی تاران بدرێتەوە".

لەبەرامبەردا، میدیای فەرمیی ئێران، رەتی کردەوە کە ئاگربەست لە لایەن سوپای وڵاتەکەیەوە پێشێل کرابێت، دەشڵێت" لە دوای ئاگربەست، موشەک لە لایەن ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل نەکراوە".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە نزیکەی کاژێر ٧ی بەیانی لەلایەن هەر دو وڵاتەوە جێبەجێ دەکرێت و هیواشی خواست ئاگربەستەکە پێشێل نەکرێت...



AM:11:50:24/06/2025