عەباس عێراقچی: تاران هەرگیز دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەمان نابین

وەزیری دەرەوەی ئێران سووربوونی وڵاتەکەی لە بەردەوامیبوون لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت"تاران هەرگیز دەتسبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت".

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت و هەوڵ دەدەینو مکوڕین لەسەر دامەزراندنەوە و سەرلەنوێ چۆنایەتی پاراستنی دامەزراوەکانمان.

ئاماژەی بەوەشدا، تاران ساڵانێکە پابەندبوونی خۆی بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی نیشانداوە، بەڵام ئەم پەیماننامەیە نەیتوانیوە بەرنامەکەیان بپارێزێت.

عیراقچی ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، قبوڵکردنی ئاگربەست لەلایەن ئێرانەوە بە ئامانجی پاراستنی باڵادەستی ئەخلاقی بوە و ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای ڕێبازێکی نوێ بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە، کە وەک خۆی دەڵێت" لەسەر بنەمای بەها ناوچەیی و ئیسلامییەکان دامەزراوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند ئێران دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکاتەوە دوبارەی هێرش دەکرێتەوە سەری.




PM:07:11:25/06/2025