ئەمریكا: هێشتا داعش مەترسییە لە سوریا

جێگری فەرماندەی هێزی دەریاوانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" سەرەڕای ئەوەی گروپە چەكدارەكانی داعش لاواز بووە، بەڵام هێشتا مەترسییە بۆ سوریا". 

براد کوپەر جێگری فەرماندەی هێزی دەریاوانی ئەمریکا کە پاڵێوراوە بۆ سەرۆکایەتیكردنی فەرماندەیی ناوەنديی ئەمریکا (سنتکۆم)، ڕایگەیاند" سەرەڕای ئەوەی گروپە چەكدارەكانی داعش لاواز بووە و پەرتەوازە بوون، بەڵام هێشتا هەڕەشەیە لە سوریا و بوونی سەربازی ئەمریکا لەوێ، پێویستە بۆ روبەڕوبوونەوەی". 

کوپەر وتیشی" پێویستی بەردەوام هەیە بۆ مانەوەی هەندێک هێز، پێموایە بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی دۆخی گۆڕاوی ئەمڕۆ، ئەوا هەڵسەنگاندنی ژمارەی ئەو هێزانەی ئەمریکا کە لە سوریا پێویست دەبن لە داهاتوودا، رەنگە جیاواز بێت لەوەی ئەمڕۆ هەیە". 

ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانیان رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە هەڵمەتی دژی داعش، ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە سەرکردایەتی ئەم ئەرکەی کردووە.



AM:09:40:26/06/2025