کۆشکی سپی: هیچ ڕۆژێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئێران دیاریی نەکراوە

وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت" لەژێر سایەی ترەمپ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاژاوەوە بەرەو سەقامگیری هەنگاو دەنێت، سەرۆکی ئەمەریکا ئامانجییەتی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرار بێت".

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ڕایگەیاند" هێرشەکانمان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیییەکانی ئێران سەرکەوتنێکی گەورە بوو، ئێران تەنیا چەند هەفتەیەک لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دوور بوو و چیتر ناتوانێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات".

وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی"  ئەمەریکا دەیەوێت لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەکان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکات، تاوەکوو ئێستا هیچ ڕۆژێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئێران دیاریی نەکراوە، دەمانەوێت ئێران لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە پرسی ئەتۆم چارەبکات".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە هەفتەی داهاتوو ئێران و ئەمریکا دانوستان دەکەن و ئەگەریش هەیە بگەن بە رێکەوتنێک.




AM:12:05:27/06/2025