سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات رۆژنامەنوسانی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز، دەستبەجێ لە کارەکانیان دووربخرێنەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە" پێویستە دەستبەجێ رۆژنامەنوسانی هەواڵی ساختە لە سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز لە کارەکانیان دووربخرێنەوە، چونکە ئەوان کەسانێکی خراپن".
ئەم بڕیارەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە، لە سەرەتایی ئەم هەفتەیەدا هەریەک لە کەناڵی سی ئێن ئێن، رۆژنامەكانی زە تایمز و واشنتۆن پۆست ئاماژەیان بەوەکردبوو کە بۆردومانەکەی کۆتایی هەفتە، نەیتوانی دامەزراوە ئەتۆمییە ژێرزەمینییەکانی ئێران لەناوببات.