وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەو "باڵادەستییە" ئاسمانییەی لە جەنگی ١٢ رۆژە بەسەر ئێراندا هەیبوو، لە ئێستاشدا لە پلان داناندایە بۆ ئەوەی ئاسمانی ئێرانیان لە ژێر دەستیان بمێنێنتەوە.
هەینی ٢٧ ی حوزەیران، ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وتی " داوام لە هێزی بەرگریی ئیسرائیل کردووە پلانێکی تایبەت بە ئێران ئامادە بکەن کە رێگە بە ئیسرائیل بدات (باڵادەستی ئاسمانی بهێڵێتەوە)، تا ئێران پڕۆگرامی ئەتۆمیەکەی دروستنەکاتەوە".
"جاروبار هەنگاو دەنێین بۆ نەهێشتنی ئەو جۆرە هەڕەشانە" ئەمە وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتی و هۆشداریش دەدات بە بەرپرسانی باڵای ئێران و دەڵێت: "ئاگادار بن، ئۆپەراسیۆنی شێری هەستاوە تەنیا پیشاندانێکی سیاسەتی نوێی ئیسرائیل بوو. لە دوای ٧ ئۆکتۆبەر تۆبەرەوە هیچ شت لە هیچ کەس قبووڵ ناکەین".
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ١٣ی حوزەیرانەوە بۆسەر ئێران دەستی پێکرد و ١٢ رۆژی خایاند و بەتەواوی ئاسمانی ئێران کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلەوە.