پێشنوێژێکی عێراقی لە گوندێکی ئیدلب لەلایەن "چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا".
ئەمڕۆ شەممە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" لە گوندی کفتین لە لادێکانی ئیدلب چەند چەکدارێکی نەناسراو کە ماتۆڕسکیلیان پێبووە، تەقەیان لە مامۆستایەکی ئاینی عێراقی کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی ئەو مامۆستا ئاینییە ڕانەگەیاندووە.