ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوەی ئێران بڵاویکردەوە" ئاسمانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵاتی تەنیا بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی كردەوە".
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت" كردنەوەی ئاسمانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵات تەنها بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی كراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، راگرتنی گەشتە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكان لە ناوچەكانی باكور و باشوور و ڕۆژئاوا درێژكراوەتەوە تا نیوەڕۆی سبەی یەكشەممە.
پێشتر بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران، دەوڵەتی ئێران بڕیاریدا ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا دابخات.