ڕێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج.
عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە کە" دۆناڵد ترەمپ بۆ شاردنەوەی ڕاستییە شاراوەکانی دەرئەنجامی بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیادەڕەوی لە ڕووداوەکە کردووە".
وتیشی" سەرۆکی ئەمریکا زیادەڕەوییەکی ناتەقلیدی بەکارهێناوە لە وەسفکردنی ئەوەی ڕوویداوە، هەرکەسێک ئەو قسانەیان بیستووە درکیان بەوە کردووە کە ڕاستییەکی دیکەی شاراوە لە پشتەوەیە".
خامنەیی دەشڵێت" تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ شتێکی جێی سەرنج بەدەستبهێنن و هەر بۆیەش هەوڵدەدەن ڕاستییەکان لە پشت قسەی زیادەڕۆییەوە بشارنەوە".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاندبوو" هه‌ر موشه‌كێكی وڵاته‌كه‌ی كه ئاڕاسته‌ی ئێران كرابێت، ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه و هیچكامیان به‌فیڕۆ نه‌چوون".
وتیشی" به‌هیچ جۆرێك رێگه به ئێران ناده‌ن، ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و یۆرانیۆم به‌رهه‌مبهێنێت".