وەزارەتی گواستنەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت" هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان تا کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی سبەینێ درێژکرایەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ڕێگاوبان و گواستنەوەی ئێران بڵاویکردەوە" هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران تا کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە درێژکراوەتەوە".
وەزارەتەکە ڕوونی نەکردەوە کە ئایا بڕیارەکە پەیوەندی بە هۆکارە ئەمنییەکانەوە هەبووە یان بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا.