ئێران ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند

سەرۆک کۆماری ئێران پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم پەسەندکردو چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی تەمموزی ٢٠٢٥ مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ، یاسایەی "جێبەجێکردنی پابەندکردنی حکومەت بە ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی" ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" بڵاویكردەوە: ئەم یاسایە لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل  بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هاتە ئاراوە، پەرلەمانتاران پرۆژە یاسایەکیان لەژێر ناوی هەڵپەساردنی هاوکاری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پەرلەمان  پێشكەشكرد و پەسەند کرا.

میدیاکانی ئێران کۆپییەکی نامەی پزیشکیانیان سەبارەت، بەم یاسایە بە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی دەرەوە ڕاگەیاند.




AM:11:13:02/07/2025