ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی گەرمای بەتین بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپای گرتووەتەوە کە بەهۆیەوە تا ئێستا هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە.
لەوبارەیەوە بەرپرسانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە" بەهۆی شەپۆلی گەرماوە لە ئێکستریمادورا و کۆردۆبا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە".
هەروەها وەزارەتی تەندروستی فەڕەنساش دوو حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی شەپۆلی گەرماوە ڕاگەیاند و ٣٠٠ کەسی دیکەش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
هاوکات ئیتاڵیا بەرزترین ئاستی هۆشداری مەترسییەکانی بۆ ١٨ شار دەرکرد.
میدیاکانی ئیتاڵیاش بڵاویانکردەوە" بەهۆی گەرماوە پیاوێکی تەمەن ٧٥ ساڵان لە شارۆچکەی بودونی گیانی لەدەستداوە، کەسێکی دیکەش لە شارۆچکەی سان تیودۆرۆ گیانی لەدەستدا".
هەریەک لە ئیتاڵیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا هۆشدارییاندا لە ئەگەری دروستبوونی زریانی توند بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەڕادەبەدەر و ناجێگیری کەشوهەوا.