ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی جیهان پشکنەرانی لە ئێران کشاندەوە و دەڵێت” بۆ پاراستنی گیانیان کشانماننەوە”.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ تیمی پشكنەرەكانمان بە سەلامەتی ئێرانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە بۆ بارەگای ئاژانسەكەمان لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ٢ـی ئەم مانگە سەرۆكی ئێران واژۆی لەسەر یاسای ڕاگرتنی هاوكاری ئەنجوومەنی وزەی ئەتۆمی وڵاتەكەی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی واژۆكرد.
جێگای ئاماژەیە، بڕیارەكەی ئێران لە ڕۆژی ٢ـی ئەم مانگە چووە بواری جێبەجێكردنەوە.