وەزارەتی دەرەوەی ئێران: گەورەترین گورزی دیپلۆماسیمان لێدراوە

مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی "ئێن بی سی” ئەمریکایی، بە ئاماژە بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە ناوبژیوانی عومان لەمانگەکانی ڕابردوو داو وتی: ئێمە بەنیازپاکییەوە دانوستانەکانمان دەست پێکرد، بەڵام ئەمریکییەکان بە دڵنیاییەوە بە پێچەوانەی ئەوەوە هاتنە نێو دانوستانەکانەوە.

ڕەوانچی سەبارەت بەوەی ئایا هێشتا کەشێک بۆ دانوستانەکان هەیە و دەتوانرێت ڕێگایەک بۆ هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم بدۆزرێتەوە دەڵێت دەرگاکان دانەخراون، ئێمە هاوکاری خۆمان لەگەڵ ئاژانس ڕانەگرتووە و درێژەی هاوکارییەکان پەیوەندی بە هەندێک بابەتەوە هەیە.

ناوبراو لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەگەرێک بۆ پەڕینەوە لە شەڕ و دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان هەیە؟ دەڵێت؛ پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا دەتوانرێت دووبارە متمانە بە ئەمریکا بکرێتەوە یان نا؟ ناتوانرێت لەوەی ڕوویدا ئاسان تێپەڕین، ئێمە کوژراو و برینداری زۆرمان داوە، چۆن دەتوانین ئەوە فەرامۆش بکەین، ئەو هێرشەی دوو ڕۆژ پێش دانوستانەکان کرا، گەوەترین گورزی لە دیپلۆماسی و متمانە دا.




PM:02:21:05/07/2025