ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاوی کردەوە" ئێران لە ماوەی جەنگی ١٢ ڕۆژەیدا لەگەڵ ئیسرائیل، پێنج دامەزراوەی سەربازیی ئیسرائیلی بۆردومان کردووە".
ئەمڕۆ شەممە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ١٢ ڕۆژی جەنگدا، شەش مووشەکی ئێران لە باکوور، باشوور و ناوەڕاستی ئیسرائیل، بەر بنکەیەکی ئاسمانی، ناوەندێکی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، بنکەیەکی لۆجیستی و دوو بنکەی دیکەی سەربازی کەوتووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سیستەمی بەرگریی ئەمەریکا و ئیسرائیل، بە گشتی توانیویانە بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی ئێران بدەنەوە، بەڵام تا حەوتەمین ڕۆژی جەنگ، نزیکەی ١٦%ـی مووشەکەکانی ئێران لە ئیسرائیل کەوتوونەتە خوارەوە.
بە پێی ڕۆژنامەکە، سوپای ئیسرائیل ئامادەنەبوو، هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکان کە بەر بنکە سەربازییەکانی کەتوون، ئاشکرا بکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە، جگە لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئیسرائیل، ٣٦ مووشەکی دیکە توانیویانە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل تێپەڕێن و زیانێکی بەرچاویان بە ژێرخانی نیشتەجێبوون و پیشەسازیی وڵاتەکە گەیاندووە.