ئۆپێک پلەس بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەن

ئۆپێک پلەس ڕایدەگەیەنێت" بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٥٤٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە لە مانگی ئابی داهاتووەوە دەستپێدەکات زیاد دەکەن". 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوەکە، ئەمڕۆ هەریەک لە ڕووسیا، سعودیە، عێراق، ئیمارات، کوێت، کازاخستان، جەزائیر، و سوڵتانییەتی عومان بڕیاریاندا خێراتر بکەن لە هەڵگرتنی سنووردارکردنی خۆبەخشانە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وڵاتانی پەیوەندیدار لە مانگی ئابدا بە بڕی ٥٤٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەمەکانیان زیاد دەکەن بە بەراورد بەو ئاستەی بۆ مانگی تەموزی ئەمساڵ دیاریکراوە. 

پێشتریش نوێنەرانی ئۆپێک پلەس ڕێککەوتنێکی سەرەتایییان ئاشکرا کرد بۆ خێراکردنی خێرایی زیادکردنی نەوت کە لە مانگی ئابەوە دەستپێدەکات. 

هەروەها ڕێکخراوەکە پێشتر زیادکردنی ٤١١ هەزار بەرمیل نەوتیان لە ڕۆژێکدا لە مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەموزدا ڕاگەیاندبوو کە زیاتر لە سێ هێندەی ئاستی سەرەتایی پلانی بۆ دانرابوو.



PM:07:15:05/07/2025