وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، مەرجی وڵاتەکەی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ئاشکرا کرد و هەڵگرتنی سزاکان یەکێکە لە مەرجە سەرەکییەکان.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگه‌یاند، ڕوسیا ڕازی نابێت به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا تا سزاکانی سەر مۆسكۆ هه‌ڵنه‌گیرێت و وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌دان ملیار دۆلار له سه‌روه‌ت و سامانی بلۆككراوی ڕوسیا نه‌گه‌ڕێننه‌وه.
لاڤرۆڤ جه‌ختیكرده‌وه، دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی ئەو شەڕە ئەنجام بدرێت و مەبەستی ڕوسیاش لە چارەسەری بنەڕەتی ئەوەیە ئۆکرانیا لە زۆرینەی ناوچەکان بکشێتەوە و ڕوسیاش ئەو ناوچانەی لە ئۆکرانیا داگیریکردوە پاشەکشە نەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا لە چوارەم ساڵیدا بەردەوامە و تا ئێستا نەگەیشتونەتە ئاگربەست هەروەها، كورتهێنانی بودجه‌ی ڕوسیا له ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا گه‌یشته نزیكه‌ی ٤٦ ملیار دۆلار، كه ئه‌مه‌ش ٪١.٧ی به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌یه لە بەرامبەردا ئەو هاوکاریانەی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا پێشکەشی ئۆکرانیای دەکەن کەمی کردوە.