بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل دەڵێت: متمانە و هەماهەنگییەکی تەواو لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکادا هەیە، سەبارەت بە غەززە و ئێران.
بەرپرسێکی دیکەی ئیسرائیلی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ پەیامنێرانی ئیسرائیل وتی: ئێمە لە هەماهەنگییەکی تەواوداین لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی بارمتەگرتن، هیوادارین ئەمە ببێتە هۆی پێشکەوتن، وەڵامی حەماس بۆ پێشنیازی قەتەر لە سەرەتادا نەرێنی بوو، بەڵام بۆشاییەکان ئەوەندە بچووکن کە بتوانن بچنە ناو گفتوگۆوە، ئێمە هیوامان ئەوە بوو کە وەڵامێکی ئەرێنی بدرێتەوە، دواتر ڕێککەوتنێک چەند ڕۆژێکی بخایەنێت، ڕەنگە کاتێکی زیاتری بخایەنێت، بەڵام کار لەسەر ئەوە دەکەین.
بەرپرسی دووەمی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران وتی: "پێش هێرشەکە، هەماهەنگی دیپلۆماسیمان هەبوو، لە کاتی هێرشەکەدا، هەماهەنگی سەربازی هەبوو، ئێستاش، هەماهەنگی دیپلۆماسی دووبارە هەیە."
ئەو بەرپرسە باڵایە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە دەستکەوتی زۆر گرنگمان لە ئێران بەدەستهێناوە و دەمانەوێت بیانپارێزین.
بەرپرسە باڵاکە وتیشی "من ئاگادارم لەوەی دەیڵێم، هەرگیز ئەم ئاستە لە هەماهەنگی لە نێوان ئێمە و ئەمریکادا نەبووە."
دشڵێت" ئەم پەیوەندییە نزیکە لەسەر متمانە بنیات نراوە کە بە تێپەڕبوونی کات بنیات نراوە، نەک تەنها بەهۆی ئەوەی پێکەوە بەدەستمان هێناوە، بەڵکو بەهۆی ئەوەی چۆن بەدەستمان هێناوە".
ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ دوو وێنەی لە دەروازەی کۆشکی سپی هەڵواسراوە: یەکێکیان دوای ئەوەی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا تەقەی بەر گوێی کەوتووە، ئەوی دیکەشیان وێنەی هاری ترومان، سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە وڵاتی ئیسرائیلی بە فەرمی ناساند .