وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای بۆ سەر ٢٢  کۆمپانیا و قەوارە کە بنکەکانیان لە هۆنگ کۆنگ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و تورکیادایە سەپاندووە بەهۆی "ڕۆڵیان لە ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تەمموز نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا  لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە سزای ٢٢ کۆمپانیا و قەوارە کە بنکەکانیان لە هۆنگ کۆنگ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و تورکیادایە سەپاندووە بەهۆی "ڕۆڵیان لە ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران.

دەشڵێت" ئەو کۆمپانیایانە نەوتی ئێران دەکڕن و پارەکەی بۆ هەژمارێکی بانکی کە خاوەنەکەی سوپای قودسە دەگوازنەوە.




PM:10:56:09/07/2025