وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌شبینی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه نیشان دا؛ ده‌شڵێت" كێشه گه‌وره‌كه‌ی به‌رده‌میان، چه‌كدانانی حه‌ماسه".
پێنجشه‌ممه، ١٠ی ته‌ممووزی ٢٠٢٥، ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا وتی" ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه گه‌شبینه".
ماركۆ ڕوبیۆ جه‌ختیشی كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیل بە مەرجەکانی ئاگربەستی غەززە ڕازی بوونە و ته‌نیا جێبەجێکردنی ماوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا وتیشی" كێشه گه‌وره‌كه‌ی به‌رده‌میان، چه‌كدانانی حه‌ماسه، ئەگەر ئەمە بکرێت ئاگربەست بۆ هەمیشە دێتە ئاراوه".