ئەردۆغان: لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی تورکیا دەستپێدەکات

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ وتارێكدا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌ وڵاته‌كه‌ی، ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێی مێژوویی لە تورکیا دەستپێدەکات و نزیکن لەوەی کۆتای بە تیرۆر بێت.'' 

سەرۆک کۆماری تورکیا دوای چەکدانانی گروپێکی گەریلا  لە رۆژی هەینی ١١ی تەموزی ٢٠٢٥ لە وتارێکدا رایگەیاند"  ٤٧ ساڵە شەڕ دووچاری وڵاتەکەیان بووەتەوە، ئیدی بۆ وڵاتەکەیان سەردەمێکی نوێیە، لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی تورکیادا کراوەتەوە، بۆ سەدەیەکی نوێی تورکیا دەرگەیەکی نوێ کرایەوە".

 دەشڵێت"  دەوڵەت بەهۆی هەندێک هەڵە، نەیتووانی پەکەکە لەناو ببات، هیچ جۆرە مامەڵەیەکیش لەو پرۆسەیەدا نییە، گوتی: بۆ ئەوەی چیدیکە دایکەکان فرمێسکیان نەڕژێت، بۆ ئەوەی چیدی خوێن نەڕژێت، ئێمە لە نزیکەوە کار دەکەین، دەڵێت: لەسەر بنەمای بانگەوازی ئیمراڵی، پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە".

وتیشی"  هەموو هاووڵاتییەکی تورکیا لە کورد و تورک و عەرەب، لە پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتوو بووە، ئەمڕۆ تورکیا لە دوێنێ بەهێزترە و بە ئومێدترە و دیواری تیرۆر دەڕوخێندرێت و چووینە نێو قۆناغی کۆتاییهێنان بە تیرۆر، دەشڵێت: کۆتاییهێنان بە تیرۆر بە دڵی هەندێک کەس نییە، بە کۆتایی هاتنی تیرۆر، هەندێک کەس بێکار دەبن".

" کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان بۆ پرۆسەی ئاشتی و چاکسازییە یاساییەکان دروست دەکەین، لەگەڵ دەم پارتی و مەهەپە هەنگاو بۆ داهاتوو دەنێین، لەگەڵ دەم پارتی، پێشتر لەگەڵ خوالێخۆشبوو سرەی سورەیا و ئێستا لەگەڵ پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار کۆبووینەوە و لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی گفتوگۆمان کرد، بۆیە پێمان وایە کاری باشتر دەکرێت لە پرۆسەکە و پەرلەمانیش پشتیوانیی لێدەکات".( ئەردوغان وای وت).

دەشڵێت"  پێویستە کێشەی کوردانی عێراق و سووریاش چارەسەر بکرێت، لە عێراق دوای پرۆسەکەی چەکدانان، دەنگی جیاواز دەرکەوتن، پێویستە کوردانی سووریاش لە ئاشتیدا بژین، لێدوانەکانی نێردەی ئەمەریکا بۆ سووریا جێی دڵخۆشیمان بوو، دەبێت تیرۆر لە سووریاش کۆتایی بێت."

سەرۆکی تورکیا وتیشی" لە ئەمڕۆ بەدواوە، کێشەکان بەگفتوگۆ چارە دەکەین و پەرە بە برایەتی دەدەین، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتییان کرد، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کە پشتیوانیی سەرخستنی پرۆسەکەی کرد".

دوێنێ، ١١ی تەمموزی ٢٠٢٥ لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ٣٠ گەریلای پەکەکە لە ١٥ ژن و ١٥ پیاو پێکهات بوون چەکەکانیان لەناوبرد. 

لە ناو گەریلاکانیش کە بەشداری پڕۆسەکەیان کرد ٤ فەرماندی باڵای تێدا بوو کە یەکێکیان بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کەجەکە بوو، و ئەو چەکانەی لە پڕۆسەکەدا سوتێران و لەناوبران لە جۆری بیکەیسی و کلانشیکۆڤ و قەناس بوون. 





AM:11:27:12/07/2025