ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند'' کەمیی سووتەمەنی و خۆراک لە کەرتی غەززە، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و هەڕەشە لە ژیانی دانیشتوانەکەی دەکات.''
ڕێکخراوەکە دەڵێت'' لەگەڵ ئەوەی گەشتنی خۆراک قورسە و بەبێ سووتەمەنی، نانەواخانە و چێشتخانە گشتییەکان چی دیکە ناتوانن نان و خواردن بۆ دانیشتوان ئامادە بکەن. شەقامەکان پڕ بوونە لە داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکان و ئاوی پیس، ئەوەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و مردنی ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە دانیشتوانی غەززە.''
نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری توندیش داوە لە بارەی بارودۆخی مرۆی غەززە کە زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس ڕۆژانە بەدەست کەم خۆراکەوە دەناڵێنن، شەڕی غەززە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە بە هۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل زیار ١٦٧ هەزار کەس کوژراون.