وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت" وڵاتەکەی قبوڵی دەکات دەست بە دانوستانە ئەتۆمییەکان بکاتەوە لەگەڵ ئەمریکا ئەگەر گەرەنتی هەبێت بۆ ئەوەی هێرشی زیاتر ئەنجام نەدرێت".
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکدا ڕایگەیاند" ئێران هەمیشە ئامادە بووە و لە داهاتووشدا ئامادە دەبێت بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەڵام دەبێت گەرەنتی دابین بدرێت کە ئەگەر دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە، ئەم بڕیارە نابێتە هۆی شەڕ".
ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە بیانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەستپێبکەنەوە، سەرەتا دەبێت گەرەنتییەکی بەهێز هەبێت بۆ ئەوەی ئەو کردەوانە دووبارە نەبنەوە، هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، گەیشتن بە چارەسەری دانوستانکاری قورستر و ئاڵۆزتر کرد.
عێراقچی جەختی لەوە کردەوە کە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کۆتایی نەهاتووە.
وتیشی" داواکارییەکانی ئاژانسەکە بە پشت بەستن بە بەرژەوەندییەکانی ئێران بەشێوەی تاکەکەسی دیراسە و هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی تاکەکەسی دەکرێت".