سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند'' لە ڤلادیمیر پوتین توڕەیە و وادەی ٥٠ پێداوە تاوەکو شەڕ کۆتایی بێت.''
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە دواین لێدوانیدا، دەڵێت'' ئەمریکا لە ماوەی ٥٠ ڕۆژاد باجێکی زۆر بەسەر ڕوسیا دەسەپێنێت ئەگەر هاتوو نەگەیشتە بە ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکرانیا.''
وتیشی'' بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا بێزار و توڕەیە لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا و داوایلێکردوە کۆتایی بەو شەڕە بهێنیت.''
ئەم لێدوانانەی ترەمپ، لە کاتێکدایە، کە ئەو لە بانگەشەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریک باسی لەوەدەکرد، شەڕی ئۆکرانیا کێشەیەکی بچوکە و دەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەری بکات بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵەکانی هیچ دەرئەنجامێکی نەبووە.
هەر سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا، ڕەزامەندی دەڕبڕیوە بە پێدانی چەک بە ئۆکرانیا بەڵام چەکەکانی بەو وڵاتە فرۆشتوە و ئەوە ناتۆیە کە پارەی چەکەکانی داوە نەوەکو ئۆکرانیا خۆی.