ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە دەرەوەی وڵات، سزای بەسەر ژمارەیەک کەس و ڕێکخراوی سەر بە ئێراندا سەپاند.
ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەیداوە، بەهۆی توندوتیژی دژی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردن، سزایان بەسەر هەشت کەس و ڕێکخراوێکی سەر بە ئێراندا سەپاند.
ڕاگەیەندراوەکە باسی لەوەش کردووە، ئەو ڕێکخراو و کەسانە بە ئەنجامدانی پێشێلکاری لە دەرەوەی وڵات بە ناوی حکوومەتی ئێرانەوە بەرپرسیارن، لە وانە کوشتنی نایاسایی وەکوولەسێدارەدان، بێسەروشوێن کردنی ئەو کەسانەی وەک نەیار یان ڕەخنەگری کۆماری ئیسلامی ئێران سەیر دەکرێن.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە پێگەی خۆی بڵاوی کردبووەوە، ئەمەریکا سزای بەسەر ٢٢ کۆمپانیای لە هۆن کۆنگ و تورکیا سەپاند، بەهۆی ئەوەی ڕۆڵیان لە فرۆشتنی نەوتی ئێران هەبووە.