روانگەی سووری: ١٢ هاوڵاتی مەدەنی دروز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سووریاوە کۆمەڵکوژکراون

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە ١٢ هاوڵاتی مەدەنی دروز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سووریاوە لە میوانخانەیەکی شاری سوەیدا کۆمەڵکوژکراون، هاوکات ئاژانسی سانای سووری لە زاری ئەبو قەسرە بڵاویکردەوە، " فەرمانمان داوە هێزەکانی پۆلیس لەناو شاری سوەیدا جێگیر بکرێن بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری سەربازی و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران".

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە ١٢ هاوڵاتی مەدەنی دروز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سووریاوە لە میوانخانەیەکی شاری سوەیدا کۆمەڵکوژکراون، لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە ئەتککردن و تاشینی ریش و سمێڵی گەورە و بەتەمەنەکانی دروز تووڕەیی لەنێو کۆمەڵگەی دروزییەکان لێکەوتووەتەوە.
 
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت" ئەندامانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ دوای هەڵکوتانە سەر میوانخانەی ڕادوان لە سوەیدا، کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە و بەجارێک ١٢ هاوڵاتییان کوشتووە".
 
هاوکات ئاژانسی سانای سووری لە زاری ئەبو قەسرە بڵاویکردەوە، "فەرمانمان داوە هێزەکانی پۆلیس لەناو شاری سوەیدا جێگیر بکرێن بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری سەربازی و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران".
 
لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، پارێزگای سوەیدا شایەتی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی بەدەوی و دروز بووە، کە بەشێک لە توندوتیژترین پێکدادانەکان لە سووریا لەو کاتەوەی کە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لە کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریایان ڕووخاند و لەئەنجامدا دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.




AM:12:06:16/07/2025