ڕوانگەی سووری: زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە شەڕەکەی سوەیدا کوژراون


 ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند'' ژمارەی کوژراوانی شەڕ و گرژییەکانی سوەیدا لەنێوان سوپای سووریا و چەکدارەکانی دروزەکان گەیشتە زیاتر لە 200 کەس.''
 
لە راگەیەنراوێکدا ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردەوە، لە ماوەی شەڕ و پێکدادانە چەکداریەکانی چەند رۆژی رابردوی نێوان سوپای سووریا و چەکدارەکانی دروزەکان ژمارەی کوژراوەکان 200 کەسی تێپەڕاندوە، بەپێی زانیاریە بەردەستەکانیش 93 کوژراو ئەندامی هێزەکانی سەر بە سوپای سوریان.
 
روانگەی سوری ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی گرژییە ئەمنییەکان و داخستنی ڕێگا سەرەکییەکانەوە ناتوانرێت پێداویستی لە دەرەوەی شارەکە بگەیێنرێت و نیگەرانی هەیە سەبارەت بە کەمبوونەوەی خۆراک و دەرمانی پێویست، هاوکات چەندین هێڵی کارەبای گەورە لەکارخراون و بەهۆیەوە کارەبا لە گەڕەکەکانی شاری سوەیدا و ڕیفی ڕۆژئاوای ئەو شارە پچڕاوە و وێستگەکانی دابەشکردنی ئاویش لە کارکردن وەستاون.




PM:02:19:16/07/2025