ئیسرائیل دیمەشق بۆردوومان دەکات



فڕۆکە ئیسرائیلییەکان سێ هێرشی ئاسمانی لەسەریەکیان ئەنجامدا و بارەگاکانی ئەرکانی گشتی سەربە وەزارەتی بەرگری سووریایان کردە ئامانج. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بینای ئەرکانی گشتی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنییەوە ڕایگەیاندووە'' لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وەزارەتی بەرگری سووریا کوژراو و بریندار هەبووە.''

هەروەها کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە "ئامانجی لێدانەکانی دیمەشق کۆشکی سەرۆکایەتی و بینای ئەرکانی گشتی سووریا بووە".

ئاژانسی ڕۆیتەرز دووپاتی کردەوە کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە پایتەختی سوریا دەستپێکردووە. 




PM:04:26:16/07/2025