لە شەڕی سوپای شەرع و درووزەکان ٥١٦ کەس کوژران


لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و هێوربوونەوەی ناوچەی سوەیدان، ژمارەی کوژراوەکان بەرەو هەڵکشان دەچێت و لە ئێستادا ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە ٥١٦ کەس لە نێویاندا ژن و منداڵیش هەیەو تۆڵە سەندنەوەش بەردەوامە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە نوێترین راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا لەگەڵ باڵادەستی دروزەکان توندوتیژی پێچەوانە دەستیپێکردووەو ڤیدیۆی مەیدانی سێ هاوڵاتیی سڤیل لە هۆزە دەشتەکییەکان (بەدەوی) کە منداڵێک و ژنێکیان تێدایە و بە "دڕندانە" لەلایەن گرووپە چەکدارە خۆجێییە دروزەکانەوە دەکوژرێن.
 
لە ناو سوەیدان گەرەکێکی بەدەویەکان هەیە بەناو " مەقەوەس " خەڵکی ئەو گەڕەکە لە تۆڵە سەندنەوە دەترسن و دروزەکان تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ مۆڵەتیان داوەتە دەشتەکییەکان شارەکە جێبهێڵن.
 
ژمارەی کوژراوەکانی سەرجەم رۆژەکان لە بەیانیی یەکشەممە ١٣ ی تەمموزەوە، وەک روانگەی سوری ئاماژەی بۆ دەکات ٥١٦ کەسە، بەمشێوەیەیە:

- ژمارەی کوژراوەکان ١٥٠ کەس خەڵکی پارێزگای سوەیدان ٧١ کەسیان لەنێویاندا ٤ منداڵ و ٤ ژن.

- کوژراوەکانی سوپا٢٦١ چەکدار، ١٨ کەسیان لە هۆزە دەشتەکییەکانن. 

- ١٥ئەندامی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

- ٣ کەس، لەنێویاندا ژنێک و دوو کەسی نەناسراو، کە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری کوژراون.

- رۆژنامەنووسێک لە کاتی پێکدادانەکاندا لە سوەیدا کوژراوە.

-٨٣  لەنێویاندا ٤ ژن و پیاوێکی بەساڵاچوو، کە بە شێوەی مەیدانی بە گولـلەی ئەندامانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ لەسێدارە دراون.
- لە هۆزە بەدەوییەکان ٣ کەس، لەنێویاندا ژنێک و منداڵێک، کە بە شێوەی مەیدانی لەلایەن چەکدارە دروزەکانەوە لەسێدارە دراون.




PM:08:46:17/07/2025