ئیسرائیل دوبارەی سوریا بۆردومان دەکاتەوە و ئەم جارە ناوچەکانی دەروبەری سوەیدا و حمسی بە ئامانج گرتەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا رایگه‌یاند'' شه‌وی رابردو ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی له نزیك پارێزگای سوه‌یدا و حمس ئەنجامداوە، تا ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.''
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حرنۆت له زاری سوپای ئیسرائیله‌وه ڕه‌تیكرده‌وه هیچ هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر سوه‌یدا ئه‌نجام بدرێت.
ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه پشتڕاستیكرده‌وه كه ژماره‌ی كوژراوانی پێكدادانه‌كانی سوەیدا بۆ نزیكه‌ی ٦٠٠ كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه كه ٢٧٥ كه‌سیان ئه‌ندامی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و ٣٠٤ كه‌سیان دانیشتوی سوه‌یدا بون.