ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئێران گروپە چەکدارەکان پڕ چەک دەکاتەوە


ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی هۆشداری دەدات و ئاشکرایدەکات، ئێران دووبارە هەوڵدەدات گروپە چەکدارە هاوپیەمانەکانی پڕچەک بکاتەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، ڕایگەیاند'' چەندین چەکی جیاواز و پێشکەوتوو ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراون و زۆرینەیان ئێران لە ڕێگەی عێراق و سوریا ڕەوانەی کردوە بۆ حیزبوڵای لوبنانی ئەمە لە هەوڵێکی ئەو وڵاتەیە بۆ ئەوەی دوبارە هاوپیەمانەکانی بەهێز بکاتەوە.'' 

ڕۆژنامەکە دەڵێت'' ئەم پلانەی ئێران لە کاتێکدا ئاشکرابووە کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن دەستیان بەسەر بارێکی گەورەی چەکدا گرت، کە بریتی بوون لە مووشەک و پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی سەربازی، کە لەسەر کەشتییەک شاردرابووەوە، بارەکە کێشی ٧٥٠ تۆن بوو.'' 

لەلای خۆشیەوە، حکومەتی کاتی سوریا، ڕایگەیاند'' دەستیان بەسەر چەند بارێکی چەک گرتوە کە مووشەکی ڕووسی تێدا بووە بە ڕێگەوە بووە تاوەکو لە سنوری سوریاوە بگوازرێتەوە بۆ حیزبوڵای لوبنانی. 

لە هەمان کاتدا، مایکل نایتس، توێژەی باڵا لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک، ئاشكرای کردوە کە ئێران هەوڵەکانی چڕتر کردوتەوە دووبارە دەیەوێت هاوپەیمانەکانی کە شەڕی بەوەکالەتی بۆ دەکەن بەهێزی بکاتەوە و هێرشەکانی هەفتەی ڕابردووی حوسییەکان بۆ سەر دوو کەشتی بازرگانی لە دەریای سوور ئاماژەی ڕوونە کە گروپە چەکدارەکان بەهێزبوونەتەوە. 




AM:10:16:18/07/2025