کۆمسیۆنی پرسی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنرا


سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی، بۆ دروستکردنی ئەو کۆمسیۆنەی بۆ سەرخستنی ئاشتی بڕیارە دروستبکرێت کۆبوەوە.

رۆژی هەینی ١٨ ی تەموز سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک و بریکاری فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی تورکیا کۆبووەو بڕیار لەسەر پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی لە ١٦ پارتی پەرلەمانی تورکیا درا کە ئەندامیان دەبێت لە کۆمیسیۆنەکەدا.

کۆمیسیۆنەکە لە ٤٥ ئەندام پێکدێت، ئاکپارتی ١٣، جەهەپە ٧ ئەندام ، دەم پارتی و مەهەپە و یەنی یۆل یەکەی ٣ ئەندامییان دەبێت، پارتەکانی دیکە یەک ئەندامییان نوێنەرایەتیی پارتەکەیان دەکات لەکۆمیسیۆنەکە دا.

ئەرکی کۆمیسیۆنەکە بریتییە لە ئامادەکردنی زەمینەی یاسایی بۆ پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە، ئەوەش لەرێگەی ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسا و ناردنی بۆ ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان، بەمەبەستی پەسەندکردنی.

میدیای تورکیا ڕایگەیاند سەرۆکی پەرلەمان داوایکردوە، سەرجەم لایەنەکان ناوی ئەندامەکانیان بنێرن، پێش ئەوەی پەرلەمان بکەوێتە وەرزی پشودانەوە.

دروستکردنی کۆمسیۆنەکە یەکێکە لە مەرجەکانی ئۆجەلان بۆ پڕۆسەی ئاشتی.




PM:08:00:18/07/2025