شەڕی بە سەختی لە رۆژئاوای شاری سوەیدان بەردەوامەو چەکدارانی هۆزەکان دەیانەوێت لە رۆژئاوای شارەکەوە بچنە ناوەوە، چەکدارانی سوەیدان بەرگری سەخت دەکەن. رێکخراوی کۆچی نێو دەوڵەتیش رایگەیاند" تا ئێستا ٨٠ کەس ئاوارەبوون".
هەریەک لە ئاژانسی فرانس پرێس و روانگەی سوری ئاماژە بۆ بەردەوامی شەڕێکی قورس لە رۆژئاوای شاری سوەیدان دەکەن، روانگە پشتراستی دەکاتەوە کە چەکدارانی هۆزەکان بە پاڵپشتی سوپای سوریا ناو شارەکە تۆپباران دەکەن.
لە لایەکی ترەوە رێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، توندوتیژی و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای سوه‌یدا له سووریا، بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار كه‌س له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای سوه‌یدا له سووریا، شوێن و ناوچه‌كانیان به‌جێ هێشتووه و ئاواره بوونه.
ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتیی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، لە ١٣ـی تەممووزەوە ٧٩ هەزار و ٣٣٩ کەس له سوه‌یدا ئاوارە بوون، کە ته‌نیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ـی ته‌ممووز ٢٠ هه‌زار و ١٩ كه‌س ئاواره بوونه.
ئه‌و ڕێكخراوه ئاماژەی بەوەش کردووە، خزمەتگوزارییەكانی کارەبا و ئاو له پارێزگای سوه‌یدا به ته‌واوی نه‌ماون، هاوكات کەمی سووتەمەنی وایكردووه، گواستنه‌وه په‌كی بكه‌وێت و نه‌توانرێت خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌كه بگوازرێنه‌وه.
هاوكات هاوكات پارێزگاری ده‌رعا ڕایگه‌یاندووه، داوایان كردووه ڕێڕه‌وێكی ئارام بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له سوه‌یدا ده‌ربچن.
لە ڕۆژی یەکشەممەوە، ١٣ـی تەممووزەوە، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای ٧٠٠ هەزار کەسی سەری هەڵداوە، بۆ پێنجەمین ڕۆژە لە چەند ناوچەیەک شەڕ بەردەوامە.