ترەمپ: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی لەناوچوون



سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت'' دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کە لە بۆردوومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کرانە ئامانج بەتەواوی لەناوچوون.'' 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی ١٩ی تەمووز بڵاویکردەوە، هەرسێ دامەزراوە ئۆتۆمییەکەی ئێران کە لەلایەن ئەمریکاوە کرانە ئامانج بە تەواوی لەناوچوون. 

ترەمپ ئەوەشی ئاشكراکرد، ئەو بنكانەی كە وێران كراون لە هێرشەکاندا ٣٠ ساڵی دەوێت تاوەكو دووبارە بخرێنەوە كار. 

سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەی ئەوەشیکرد ئەگەر ئێران بیەوێت دووبارە پەرە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات ئەوا بە ئامانجی دەگرنەوە. 




PM:07:39:19/07/2025