وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سووریا ڕایگەیاند'' ئاگربه‌ستی سوه‌یدا به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشێلكارییه‌كان تێوه‌گلاون، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.''
حه‌مزه مسته‌فا، دەڵێت'' حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ سوه‌یدا و ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌رفه‌تێكه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به دیالۆگ.''
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌ت نكوڵی له به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی نه‌كردووه له‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له سوه‌یدا ڕوویان داوه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشێلكارییه‌كان تێوه‌گلاون، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوی شەڕ و ناکۆکییەکانی سوەیدا پێشێلکارییەکی زۆر یەنجامدراوە و زیاتر لە ٩٠٠ کەس کوژراون.